دۆستێکی نزیکی کورد لە سوێد کۆچی دوایی کرد

 دۆستێکی نزیکی کورد لە سوێد کۆچی دوایی کرد
یەکێک لە دۆستە سوێدییەکانی گەلی کورد لە تەمەنی 98 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

رۆژی پێنجشەممە کارل هێنریک هێرمانسۆن، سەرۆکی پێشووتری پارتی چەپی سوێدی و دۆستی كورد كۆچی دوایی كرد.

کارل هێرمانسۆن لەنێوان ساڵانی 1964 تاوەكو ساڵی 1975 سەرۆکی پارتی چەپی سوێدی بووە.

هێرمانسۆن بە نوێکەرەوەی پارتی چەپ دادەنرێت، کە لەڕێگەی بیری مۆدێرنەوە گۆڕانکاری گەورەی لە ئایدۆلژیای پارتەکەیدا ئەنجامدا.

هێرمانسۆن یەکێک بوو لەو سوێدیانەی بە بەردەوامی پارێزگاری لە مافەکانی گەلی کورد دەکرد و لە رێگای گوتارەکانییەوە رای گشتی سوێدی لە کێشەکانی کورد ئاگادار دەکردەوە.

هێرمانسۆن بە بەردەوامی پشتیوانی لە گەلانی ئازادیخوازی جیهان کردووە و خەمخۆرێکی بەردەوامی ژینگە بوو.
Top