روسیا دەڵێ دەستهەبوونی لە هاککردنی ئیمەیلەکانی رێبەرانی دیموکراتەکانی ئەمریکا درۆیە

روسیا دەڵێ دەستهەبوونی لە هاککردنی ئیمەیلەکانی رێبەرانی دیموکراتەکانی ئەمریکا درۆیە
گوتەبێژی کۆشکی کرێملین، دیمیتری پسکۆف، رۆژی پێنجشەممە، ئەو تۆمەتانەی بەدرۆخستەوە کە دەڵێن روسیا دەستی لە هاککردنی ئیمەیلی رێبەرانی پارتی دیموکراتی ئەمریکادا هەبووە و گوتی: ئەم تۆمەتانە ئەوەندە درۆن کە دەگەنە سنووری گەوجێتی.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند: ئەمە سێهەم جارە گوتەبێژی کۆشکی کرێملین ئەو تۆمەتانە رەت دەکاتەوە کە مۆسکۆ دژ بە رێبەرایەتیی پارتی دیموکراتی ئەمریکا، دەستی لە ئاشکراکردنەکەی ماڵپەڕی ویکیلیکس دا هەبووبێت.

کەمپەینی هیلاری کلینتۆن باسی لەم شیمانەیە کردبوو کە لەقاودانەکانی ویکیلیکس، بەیارمەتیی روسیا بووە.

لە لەقاودانەکی ویکیلیکسدا ئاشکرا کرابوو ئەندامانی کۆمیتەی میللی پارتی دیموکرات لە کێبڕکێکانی هەڵبژاردندا بە سوودی کلینتۆن و دژ بە بەرنی سندەرز بە یەکەوە پێوەندییان گرتووە.


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز-
Top