موچەی وەزیری نەوتی ئێران سێ هەزار دۆلارە

موچەی وەزیری نەوتی ئێران سێ هەزار دۆلارە
بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئیران مووچەی مانگانەی خۆی ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند مووچەكەی ١٠ ملیۆن تمەنە (نزیکەی سێ هەزار دۆلار) و بڕیاریشە کەم بکرێتەوە.

زەنگەنە بە ئاژانسی شانای ڕاگەیاند "حکومەتی ئێران پێداچوونەوەی بە لیستی مووچەی فەرمانبەراندا دەست پێ کردوە و لەو پرۆسەیەشدا مووچەی ١٢٠ بەڕێوبەری وەزارەتی نەوت کەم کراوەتەوە".

وتیشی"هەموو موچەکەم ١٠ ملیون تمەنی ئێرانیە. (نزیکەی ٣ هەزار دۆلار)".

بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران بەڕەچەڵەک کوردە و لە پارێزگای کرماشان لەدایک بووە ، ٢٢ ساڵە لە حکومەتە جیاوازەکانی ئێراندا پۆستی وەزیری هەیە هەر لەبەر ئەوەش نازناوی "شیخ الوزرا‌ء" پێ بەخشراوه.

وڵاتی ئێران بە چوارەم بەرهە هێنی گەورەی نەوتی جیهان دادەنرێت و لە بواری غازی سروشتیشدا بە دووەم گەورەترین وڵاتی جیهان هەژمار دەکرێت.
Top