ئه‌ڵمانیا دوای هێرشه‌كان رێوشوێنی ئه‌منی تووندی گرتووەتەبەر
دیته‌ر شیورمان، سه‌رۆكی پۆلیسی بنبڕكردنی تاوان له هه‌رێمی نۆردراین ڤێستڤالن دەڵێت "ئه‌ڵمانیا بووەته ئامانجی تێرۆری نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام ئاماده‌باشیمان بۆ كردووه و پۆلیس ده‌مێكه خۆی ئاماده‌كردووه".
شیورمان رێوشوێنە ئەمنییەكان رووندەكاتەوە و دەڵێت "یه‌كه‌م شت ئه‌وه‌یه كه كارمه‌ندی هێزی تایبه‌تی دژه تێرۆرمان زیادكردووه. له هه‌مانكاتدا پێداویستییه تایبه‌ته‌كانمان بۆ نوێكردوونهتهوه و راهێنانی تایبه‌تمان پێكردوون، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌كاتی رووداوی لەو شێوەیەدا به‌باشی كۆنترۆڵی دۆخهكهبكهن و خه‌ڵك بپارێزن. داواشمان كردووه له مه‌ودوا پۆلیسی زۆر له شوێنه گشتییهكاند بڵابكرێتهوه و بۆ مهراسیمهكانیش رێوشوێنی تووندتر بگیرێتەبهر".
پارتی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌ڵمانیا داوا ده‌كات به‌زووترین كات گۆڕانكاری له هه‌ندێك یاسای ئه‌ڵمانیا بكرێت، وەك رێگرتن له فرۆشتنی چه‌ك له بازاڕی ره‌شدا، كۆنترۆڵكردنی كڕین و فرۆشتنی چه‌ك لەڕێگه‌ی ئۆنلاینه‌وه، قهدهخكردنی هه‌نێك یاری كۆمپیوته‌ری و رێگەدان به سوپا بۆ هاوكاریكردن له‌كاتی هێرشه چەكدارییەكاندا.
رووداو-
