جۆن بۆڵتۆن: پێویسته ولایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کان پشتیوانی له کوردی ھاوپه‌یمانی بکات له بڕیاره‌کانیاندا
له چاوپێکه‌وتنه‌که‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کردوه که حکومه‌تی عێراقی ڕووخاوه و جارێکی‌تر ناتوانێت یه‌ک بگرێته‌وه، پێویسته ولایه‌ته‌یه‌کگرتوه‌کان پشتیوانی له کوردی ھاوپه‌یمانی بکات له بڕیاره‌کانیاندا.
ماڵپه‌ڕی "نیوز بلوک" له ھه‌واڵیکدا که "وه‌کاله المعلومه" بڵاوی کردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: بۆڵتۆن باس له‌وه ده‌کات که: حکومه‌تی عێراق ھه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و ناکرێت جارێکی‌تر یه‌ک بگرێته‌وه و کورده‌کان توانای خۆیان له به‌ریوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ ده‌رخستووه .
من نابینم ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌کی خۆویستانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌غدا و ناشبینم ھیچ که‌سێک بتوانێت ناچاریان بکات بیانگه‌ڕینێته‌وه بۆ به‌غدا جارێکی‌تر. به‌ڵام ئه‌م بریاره له بنه‌مادا بریاری گه‌لی کورده له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌ک ھه‌ر بڕیارێکی سه‌ربه‌خۆیی ئاساییه و له‌و بڕوایه‌م که ئه‌مریکا پشتیوانی له‌و داوا ڕه‌وایه ده‌کات ، ھیوادارم ئێمه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی واشنتۆن ده‌رفه‌تمان ھه‌بێت له مانگی کانونی دووه‌می داھاتوو گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه بکه‌ین به‌شێوه‌یه‌کی مه‌به‌ستدار. چونکه ئێمه ئازادیمان ده‌وێ بۆ گه‌لی کورد، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت له ناوچه‌یه‌کی سه‌قامگیردا بێت بۆ ئه‌وه‌ی سوود له سه‌ربه‌خۆییه‌که‌یان وه‌ربگرن.
نیوز بلوک
