به‌فەرمی هیلاری كلینۆت بووه كاندیدی دیموكراته‌كان
کۆنگرەی دیموکراتەکان لە شاری فیلادیلفیا بەردەوامەو لەو چوارچێوەیەشدا هیلاری کلینتۆن بە بەدەستهێنانی دەنگی ١٥ نوێنەری ویلایەتی داکۆتای باشوور، توانی دەنگی دوو هەزارو ٣٨٣ ئەندامی کۆنگرە بەدەست بهێنێتو وەک دوایین کاندیدی دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی رۆژی هەشتی تشرینی دووەمی داهاتوودا راگەیەنرا.
هیلاری کلینتۆنی خانمی یەکەم، سیناتۆری نیویۆرک‌و وەزیری دەرەوەی پیشووتری ئەمریکا، بەو شێوەیە بووە یەکەم کاندیدی ژن بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا لە مێژووی ئەو وڵاتەدا.
كلینتۆن، سبەی پێنجشه‌ممه وتاری بوون به كاندید پێشكه‌ش ده‌كات کە له ركابه‌ری ناو دیموكراته‌كاندا پێش سیناتۆری ڤێرمۆنت، بێرنی ساندەرز كه‌وت.
ساندەرز ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو پێش كۆنگرێس پشتیوانی له كلینتۆن ده‌كات، دوێنێ هه‌ندێ له لایه‌نگرانی كاردانه‌وه‌یان نیشاندا. له به‌رامبه‌ردا ساندەرز پێی وتن "هیلاری كلینتۆن ده‌بێته سه‌رۆكێكی باش، له‌به‌رئه‌وه زۆر دڵخۆشم به‌وه‌ی پشتیوانی بكه‌م".
پێش چه‌ند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر هیلاری كلینتۆن، سیناتۆری ڤێرجینیا تیم كه‌ینی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا دیاری كردبوو.
كلینتۆن، ركابه‌رایه‌تی كاندیدی كۆمارییەكان، دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات له 58مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا بۆ دیاری كردنی 45مین سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
