دیپلۆماتكارێكی ئێران: پرسی كورد و پەكەكە بەردەوام كێشەی توركیا بووە
لە بەشێك لە وتەكانیدا موسەوی گوتيشى: پرسی كورد و بوونی پەكەكە بە بەردەوامی كێشەیەكی جدی بووە لەبەردەم توركیا و بە زووترین كات كەشی ھەست و سۆز لە كۆمەڵگهی توركیا دادەمركێت.
ھاوكات داواشيكرد، وڵاتانی رۆژئاوا و ئەمریكا لەسەر پرسی مافی مرۆڤ سیاسەتی دوولایەنەیان نەبێت و ئەگەر پرۆسەی دەستبەسەر كردن بەردەوام بێت كۆمەڵگهی توركیا دەبێتە دوو جەمسەری و رەنگە لە داھاتوودا كوودەتای دیكەش سەرھەڵبدات.
دوای كودەتای 15 ئەم مانگە لە توركیا ئێران پشتیوانی خۆی لە دەسەڵاتی ئەردۆغان راگەیاند.
