ركابه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هیلاری ره‌خنه‌ی توند له‌ ترامپ ده‌گرێت و ده‌ڵێت، دەبێت ئه‌و خانمه‌ ببێتە سەرۆک

ركابه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هیلاری ره‌خنه‌ی توند له‌ ترامپ ده‌گرێت و ده‌ڵێت، دەبێت ئه‌و خانمه‌ ببێتە سەرۆک
سیناتۆر بێرنی ساندەرس دەڵێت خانم هیلاری جێی شانازیـیە و دەبێت ببێت بە سەرۆکی داهاتووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، وتیشی، سیاسەتە ئابوریـیەکانی کۆماریـیەکان ته‌نیا لە بەرژەوەندی دەوڵەمەندەکانە.

پێشتر ئه‌و سیناتۆره‌ کە لە پـێشبڕکێی دیموکراتەکان ڕکابەری سەرەکی هیلاری كلینتۆن بوو، شەوی دووشەممە لە شاری فلادلفیای ویلایەتی پەنسلڤانیا لە کۆنگرەی گشتی دیموکراتەکان، کە لە هەڵبژاردنە بەرایـیەکانی نێو دیموکراتەکان بە پلەی دووەم هات، گوتی، وڵاتەکە پـێویستی بە ڕێبەرایەتیـیەکە کە خەڵکەکە پـێکەوە کۆبکاتەوە نەک سووکایەتی بە لاتین و موسڵمان و ژن و ئەفریکایـیە ئەمەریکایـیەکان بکات.

جەختی لەوە کرد کە هەڵبژاردنەکان بۆ دۆناڵد ترەمپ و هیلاری كلنتۆن یان بێرنی ساندەرس نیـیە، بەڵکو بۆ دابینکردنی پـێداویستیـیەکان و دوا ڕۆژێـکی باشتر بۆ منداڵ و نەوەکانی خەڵکی ئەمەریکایە.

هه‌وڵی ئۆباما و جۆ بایدنی جێگری به‌رزنرخاند، لە بەرامبەر ڕزگارکردنی وڵاتەکە لەو قەیرانە ئابوریـیەی لە ساڵی 2008 تێی کەوتبوو. هاوکات ڕەخنەی لە سیاسەتە ئابوریـیەکانی کۆماریـیەکان گرت و گوتی لە بەرژەوەندی تەنیا دەوڵەمەندەکانە.

باسی لەوەش کرد، سەبارەت بە خوێندنی منداڵانی خێزانە هەژار و کەم دەرامەتەکان لەگەڵ هیلاری كلینتۆن به‌پـرۆژەیەکی هاوبەش گەیشتوون، ئەویش ئەو خێزانانەی داهاتی ساڵانەیان لە 125 هەزار دۆلار کەمتر بێت کە ئەمەش 83% ی خەڵکی وڵاتەکە دەگرێتەوە، بۆیان هەبێت بە خۆڕایی لە کۆلێژ و زانکۆ حکومیـیەکان خوێندن تەواو بکەن.



VOA-
Top