فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای داعش له ئه‌فغانستان كوژرا
سه‌عد ئیماراتی فه‌رمانده و یه‌كێك دامه‌زرێنه‌رانی لقی رێكخراوی داعش له ئه‌فغانستان و پاكستان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستانه‌وه له ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیدا كوژرا.
تۆڕی بی بی سی له زاری به‌رپرسانی ئه‌فغانستانه‌وه گواستیه‌وه، سه‌عد ئیماراتی له ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستاندا به هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ناوچه‌ی كۆت له پارێزگای نانگارهاری رۆژهه‌لاتی ئه‌فغانستان له‌گه‌ڵ 120چه‌كداری گومانلیكراوی دیكه‌دا كوژراوه.
ئیماراتی پێشتر فه‌رمانده‌یه‌كی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان بووه، به‌ڵام دوای مردنی مه‌لا عومه‌ر دامه‌زرێنه‌ری تاڵیبان، په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه كردووه و سه‌ركردایه‌تی چه‌ندین هێرشی كردووه بۆ سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی ئه‌فغانستان.
شرۆڤه‌كاران ده‌ڵێن سه‌عد ئیماراتی یه‌كێكه گرگترین سه‌ركرده‌كانی داعش له‌ناوچه‌كه‌دا، مردنه‌كه‌شی ئه‌گه‌ر پشتڕاستبكرێته‌وه، ئه‌وا پاشه‌كشه‌یه‌كی سه‌خت ده‌بێـت له تواناكانی ئه‌و گروپه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانستاندا.
كوشتنی سه‌عد ئیماراتی دوای چه‌ند رۆژێك دێت له ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له كابولی پایته‌خت كه تیایدا 80 كه‌س كوژران و داعش به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه ڕاگه‌یاند.
