کرماشان.. 20 چالاکوانی ده‌ستبه‌سه‌رکراوی یارسان چاره‌نووسیان ناڕووونە
ئه‌و پۆله لاوه چالاکوانانەی یارسان کە نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر دوای ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به گیرانی سێ چالاکی یارسان که له کاتی سه‌ردانه‌که‌ی ڕوحانی ده‌میان دووریبوو، ده‌ستبه‌سه‌ر کران.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکانی کوردستانی ڕۆژهەلات، سیاوەش حەیاتی، سەید ئەمین عەباسی و نووشاد تاهیری بۆ ناڕەزایی دەربڕین بە سیاسەتی هەڵاواردن و پشتگوێ خرانی داوای خەڵکی یارسان لەلایەن حکوومەتی ئێران و پێشێلکردنی مافەکانیان هاوکات لەگەڵ هاتنی ڕوحانی دەمیان دووری و بەمجۆرە ناڕەزایەتیی خۆیان بەو دۆخە دەربڕی.
دوای ڕۆژێک ئه‌و سێ که‌سه بانگ کراونەتە ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان و لێپرسینه‌وه‌یان لێ‌کرا و ده‌تسبه‌سه‌ر کران.
دوای ئه‌و ڕووداوە سه‌دان که‌س له لاوانی یارسان چوونه به‌رده‌م ئیتلاعات و داوای ئازادکردنی ئه‌و سێ که‌سه‌یان کرد.
بەرپرسانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی کرماشان له‌جیاتی وه‌ڵامدانه‌وه به داوای ئه‌و که‌سانە دەستیان دایە ڕه‌شبگیری و 38 که‌سیان لێ ده‌ستبه‌سه‌ر کردن که دواتر به دانانی بارمته ئازاد کراون.
یەک ڕۆژ دوای هاتنی ڕۆحانی بۆ کرماشان، ده‌یان که‌سی دیکه له لاوانی یارسان که له ناڕه‌زایه‌تییه‌کانیان به‌رده‌وام بوون، به به‌رد په‌لاماری بنکه‌ی سوپای پاسدارانیان له چوارڕێیانی به‌سیج داوە که 16 که‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر کران که له‌و کاته‌وه تا ئێستا چاره‌نووسیان ناڕوونه.
بە گوتەی چالاکوانانی ئایینی یارسان لە کرماشان، حکوومەتی ئێران هەموو چەشنە سیاسەتێکی بەرگری و سەرکوت و هەلاواردنی ئایینی و نەتەوەیی بەرانبەر بە پەیڕەوانی ئایینی یارسان لەو پارێزگایە ڕەچاو دەکات و هاوکات سووکایەتی و بێحورمەتی بە بنەما و بیروباوەڕی پێڕەوانی ئەو ئایینەش دەکات.
باسنيوز
