مەترسیدارترین گڕکانی جیهان لە ژاپۆن تەقییەوە

مەترسیدارترین گڕکانی جیهان لە ژاپۆن تەقییەوە
گڕکانی "ساکووراجیما" کەلە ساڵی 2013ەوە وەک یەکێک لە مەترسیدارترین گڕکانەکانی جیهان ناودێر کراوە، لە ناوچەی "کیۆشۆ"ی ژاپۆن ئەمڕۆ تەقییەوە.

ڕێکخراوی کەشناسیی ژاپۆن بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن ئاشکرای کردووە، گڕکانی ساکووراجیما، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2016 -7 -26ەوە تەقیووتەوە و دەگوترێ بەردەڵان و خاک و خۆڵی تواوە هەتا بەرزایی سەدان مەتر بەرز هەڵچووە.

ئەو گڕکانە لە ناوەندی شاری کاگۆشیما تەنیا چەند کیلۆمەترێک دوورە کە دەندەرێکی گرنگە لە باشووری ڕۆژئاوای ب ژاپۆن و 606 هەزار کەس دانیشتووی هەیە.

لە ساڵی 2013ەوە ئەمە یەکەم جارە کە گڕکانی ساکووراجیما ئاگرەکەی هەتا ئەو ڕادەیە بەرز ببێتەوە، رێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی ژاپۆن هەتا سێ کیلۆمەتریی ئەو گڕکانە هاتوچۆی قەدەغە کردووە.

ژاپۆن وەک وڵاتێکی خاوەن کێوی گڕکان ناسراوە و چەندین جار ڕووداوی لەم چەشنە ڕووی داوە، دوو ساڵ لەمەوبەر تەقینەوەی گڕکانی کێوی "ئوونتاکە" بووە هۆی بریندار بوونی هەشت کەس.













Top