لە ژاپۆن گەنجێكی 26 ساڵ بە چەقۆ 19 كەسی كوشت
پۆلیسی ژاپۆن رایگەیاندووە، رۆژی سێشەممە 26-7-2016 كەسێك بە چەقۆ هێرشیكردووەتە سەر سەنتەرێكی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان لە شاری ساگامیهارا لە باشووری رۆژئاوای تۆكیۆی پایتەخت، بەهۆی هێرشەكەوە 19 كەس لە شوێنی رووداوەكە گیانیانلەدەستداوە.
بەگوتەی پۆلیسی ئەو شارە لانی كەم 40 كەسى ديكه برینداربوون، كە برینی 18 كەسیان سەختە.
پۆلیس هێرشبەرەكەی دەستگیركردووە، كە گەنجێكی تەمەن 26 ساڵە.
هەرچەندە تاوەكو ئێستا هۆكاری سەرەكی هێرشەكە ئاشكرا نەكراوە، بەڵام بەپێی ئەو گوتەیەی پۆلیس لە هێرشبەرەكەی وەرگرتووە، ویستویەتی "كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لەسەر زەوی نەهێڵێت".
رووداو
