ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له دیمه‌شق روویداو زیانی گیانی هه‌یه
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی سوریا(سانا) كه سه‌ربه حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌یه بڵاویكرده‌وه"ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ناوچه‌ی كه‌فرسوسه له‌دیمه‌شق روویداوه".
سانا زانیاری زیاتر له‌باره‌ی زیانه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه ئاشكرا نه‌كردووه.
هاوكات روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند"ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له ناوچه‌ی كه‌فرسوسه له‌ناوه‌ڕاستی پایته‌ختی سوریا رویداوه له‌نزیك قوتابخانه‌ی ئێرانی كه پێده‌چێت به‌هۆی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه بووبێت".
روانگه‌ی سوری ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه به‌پێی زانیاریی پشتڕاست كراوه زیانی گیانیی به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌وه هه‌یه.
