هه‌لیكۆپته‌رێكی سعودی له‌یه‌مه‌ن كه‌وته‌خواره‌وه‌و 2 فڕۆكه‌وان گیانیان له‌ده‌ستدا
به‌پێی ماڵپه‌ری ئه‌لڕیاز-ی سعودی، فه‌رمانده‌یی هاوپه‌یمانی پاڵپشتیكردن له‌ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی یه‌مه‌ن له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه"نه‌قیبی فڕۆكه‌وان ئه‌یمه‌ن ئه‌لفیفی‌و مولازمی یه‌كه‌می فڕۆكه‌وان محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سه‌ن" له فڕۆكه‌وانی هێزی پیاده‌ی شاهانه‌ی سعودیه به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌یانه‌وه كه له‌جۆری "ئه‌پاتچی"بووه به‌هۆی "خراپی كه‌شوهه‌واوه له‌یه‌مه‌ن" گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌به‌رامبه‌ردا ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی یه‌مه‌ن-ی نزیك له‌چه‌كدارانی حوسیی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازییه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه: چه‌كداره حوسییه‌كان‌و لیژنه‌كانی به‌رگری میللی توانیویانه هه‌لیكۆپته‌رێكی سعودی جۆری ئه‌پاتچی ئه‌مریكی له‌نێوان هه‌ر دوو پارێزگای مه‌ئرب‌و ئه‌لجوف بخه‌نه‌خواره‌وه.
حوسییه‌كان ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕوو كه هه‌لیكۆپته‌ره‌كه له‌لایه‌ن سیستمی به‌رگری ئاسمانییه‌وه كراوه‌ته ئامانج، به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر ئاشكرا بكه‌ن.
له‌مانگی ئازاری 2015وه سعودیه بۆ پشتیوانیكردن له عه‌بدڕه‌به مه‌نسور هادی، سه‌رۆكی یه‌مه‌ن، سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بی ده‌كات(له‌ژێرناوی هاوپه‌یمانی پاڵپشتیكردنی شه‌رعیه‌ت) له‌دژی حوسییه‌كان‌و هێزه‌كانی عه‌لی عه‌بدوڵا ساڵح سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته.
له‌دوای ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی سعودیه‌وه له‌یه‌مه‌ن تائێستا نزیكه‌ی 100 سه‌رباز و هاوڵاتی سعودی به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولـله و ته‌قینه‌وه‌وه له‌خاكی سعودیه‌دا كوژراون.
