نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای ئاگربه‌ستی هه‌فتانه له حه‌ڵه‌ب ده‌كات
دوای بۆردوومانكردنی چوار نه‌خۆشخانه له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه له‌شاری حه‌ڵه‌ب‌و كوژرانی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی مه‌ده‌نی به‌هۆی ئه‌و فڕۆكانهوه كه دوێنێ هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامدا، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تاوتوێی داوایه‌كی ستیڤان ئۆبراین، بریكاری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی كرد‌و پشتیوانیی داواكه‌ی كرد بۆ ئاگربه‌ست له‌وشاره‌ی سوریا.
ستیڤان ئۆبراین، بریكاری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی داوایكردووه هه‌فتانه بۆ ماوه‌ی 48 كاتژمێر ئاگربه‌ست له‌شاری حه‌ڵه‌ب بكرێت‌و له‌و ماوه‌یه‌دا بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ته‌واوی لایه‌نه‌كان له‌و شاره رابگیرێت‌و رێگه به‌گه‌یاندنی یارمه‌تیی تهندروستیو خۆراك به هاوڵاتیانی مه‌ده‌نیی ناو شاره‌كه بدرێت.
به‌پێی ئاژانسی فرانس پرێس، ئۆبراین له‌كاتی تاوتوێكردنی داواكهیدا، له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئامادهبووهوو ئاماژه‌ی بهوهكردوه كه به‌مزوانه خۆراكی پێویست له‌شاری حه‌ڵه‌ب تهواودهبێتو وتی"كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ناتوانێت رێگه بدات شاری حه‌ڵه‌بی رۆژهه‌ڵاتی سوریا ببێته یه‌كێكی دیكه و گه‌وره‌ترین ناوچه‌ی گه‌مارۆدراو".
هه‌ریه‌كه له‌به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نساو ئه‌مریكا پشتیوانیی پلانه‌كه‌یان كرد‌و كۆرۆ بێشۆ، باڵوێزی ژاپۆن، كه سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی ده‌كرد رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌وه"به‌گشتی پشتیوانی له بیرۆكه‌كه كراوه".
سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه هێزه‌كانی سه‌ر به رژێمه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د، دواین رێگاكانی گه‌یشتنی هاوكارییان به شاری حه‌ڵه‌ب داخست‌و ته‌واوی جوڵه مرۆییه‌كان راگیران.
ڤیتالی چوركین، باڵوێزی روسیا له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه حه‌ڵه‌ب"پێویستیی به رێگریكردن له روودانی كاره‌ساتی مرۆیی هه‌یه".
ئه‌مریكاش له‌وڕووه‌وه ئه‌ركی رازیكردنی به‌شار ئه‌سه‌دی خستۆتهسهرشانی رووسیا.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه چوار نه‌خۆشخانه‌ی كاتیی له شاری حه‌ڵه‌ب كرانه ئامانج و گه‌یشتنی چاودێریی ته‌ندروستی به زیاتر له 200 هه‌زار هاوڵاتیی ئاواره‌ی ناو شاره‌كه‌ی خسته مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌مڕۆش له‌و شاره به‌پێی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، له ئه‌نجامی بۆردوومانی فڕۆكه جهنگییهكاندا 16 هاوڵاتیی مه‌ده‌نی كوژراون.
رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی WHO رایگه‌یاندووه، كه سوریا بۆ كاركردنی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی مه‌ترسیدارترین شوێنه‌و ته‌نها له‌ساڵی 2015دا، 135 هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر یه‌كه‌كانی ته‌ندروستی له‌و وڵاته‌دا.
دوای دروستبوونی ئاڵۆزییه‌كانی سوریا‌و تێكچوونی باری ئه‌منیی ئه‌و وڵاته له‌ساڵی 2011وه تائێستا، زیاتر له 280 هه‌زار كه‌س كوژراون‌و چه‌ندین ملیۆن هاوڵاتیی سوری ئاواره‌ی وڵاتانی دراوسێ‌و جیهان بوون.
