پۆلیسی ئەڵمانیا سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە ٦٠پەناخوازە
لە بەیاننامەی پۆلیسی فیدڕاڵی ئەڵمانیادا، باس لەوە کراوە کە دەبێ وای بهێننە بەرچاو کەلە نێو پەناخوازاندا ئەندامانی چالاکی گروپەکانی پێشوو و رێکخراوە تیرۆرسیتیی و تاوانبارانی جەنگیی ئیسلامگەرا هەن.
بەیاننامەکە زیادی کردووە، ئێستا بەڵگەی بەرچاو کە هێرشێکی دیکە لەداهاتوودا بۆ سەر ئەڵمانیا بەڕێوەبێت، لەبەر دەست نییە.
بەپێی بەیاننامەکە، ٤١٠پێوەندیی جودا لە گەڵ پۆلیسی ١٦ ویلایەت گیراوە بۆ ئەوە بزانن لە نێو پەنخوازندا لایەنگرانی تیرۆریزم هەن یان نا.
وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا دەڵێ: تەنانەت ئەگەر ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ببێتە هۆی دۆزینەوەی چەند کەسێک، گومانکردن لە هەموو پەناخوازان کارێکی هەڵەیە. ئەو گوتی، پێویستە زیاتر ئاگاداری سنوورەکان بن، بەڵام نابێ لە رێژەی ئاساییدا پێش بە هاتنی پەناخوازان بگیرێت.
هێرشبەرانی سێ هێرش لە ٤هێرشی تیرۆریستیی خوێناویی ئەڵمانیا، پەناخواز بوونە و لە ماوەی ساڵی رابردوودا یەک ملیۆن پەناخواز چوونەتە نێو ئەڵمانیا. بەشێکی زۆریان لە جەنگ و تێکهەڵچوونەکانی ئەفغانستان، سوریا و عێراقەوە پەنایای بۆ ئەڵمانیا بردووە.
