کۆنگرێسی ئەمریکا لە دەستهەبوونی روسیا لە ئاشکراکردنی ئیمەیلەکانی پارتی دیموکرات دەکۆڵێتەوە

کۆنگرێسی ئەمریکا لە دەستهەبوونی روسیا لە ئاشکراکردنی ئیمەیلەکانی پارتی دیموکرات دەکۆڵێتەوە
دوای ئاشکرابوونی ئیمەیلی نێوخۆیی ژمارەیەک لە بەرپرسانی پارتی دیموکراتی ئەمریکا، لیژنەیەکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: لەبارەی روداوەکە بە تایبەت ئەگەری دەستهەبوونی روسیا لێکۆڵینەوە ئەنجام دەدات.

لیژنەی هەواڵگریی ئەنجومەنی نوینەران رایگەیاند: هەندێک بەدواداچوونی لەبارەی هاککردنی ئیمەیلەکانی پارتی دیموکراتی پێگەیشتووە و ئەم لیژنەیە هەوڵدەدات زانیاریی پێویست بۆ دۆزینەوەی شوێنپێی سەرەتای ئەم هاککردنە بەدەست بهێنیت.

ئادام شیف، یەکێک لە ئەندامانی ئەم لیژنەیە، رۆژی دووشەممە، گوتی: ئەگەر ئاشکرا بکرێت هاککەرەکان روسیایین، ئەوە یەکەم جار نابێت کرمیلن و لایەنگرانی هەواڵیان داوە بە دزەکردنە نێو ئینترنێت، کاریگەری بخەنە سەر رەوتی سیاسیی ئەمریکا.

دیمیتری پسکۆف، گوتەبێژی سەرۆککۆماری روسیا، تەنیا ئاماژەی بە راگەیاندنی ناوەندی هەڵبژراندکانی دۆناڵد ترامپ کرد کە ئەم بابەتەی بە ناراست زانیوە.

ماڵپەڕی ویکیلیکس، بەم زوانە نۆزدەهەزار ئیمەیلی نێوخۆی پارتی دیموکراتی ئەمریکای بڵاوکردووەتەوە.
Top