وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ناراسته‌وخۆ هه‌ڕه‌شه له ئه‌مریکا ده‌کات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو ئاماژه‌ی به‌وه دا له تورکیا دوای ھه‌وڵی کوده‌تا دژایه‌تیی ئه‌مریکا ھه‌ڵکشانی به‌خۆیه‌وه بینیوه و رایگه‌یاند: "له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌مه نه سوودی بۆ تورکیا ھه‌یه نه بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانمان. سوودی بۆ ئه‌مریکاش نابێت. ئێمه ھه‌وڵی رێگریکردن له‌مه ده‌ده‌ین به‌ڵام تووڕه‌یی ھاوڵاتیانیشمان ده‌بینین. نامه‌وێت بیر له سیناریۆ خراپه‌کان بکه‌مه‌وه به‌ڵام با بڵێین ئه‌مریکا، گوله‌نی راده‌ست نه‌کرد. ئه‌مه بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت، زیان به په‌یوه‌ندییه‌کانمان ده‌گه‌یه‌نێت."
چاوش‌ئۆغڵو له دیمانه‌یه‌کدا له که‌ناڵی خه‌به‌رتورک وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی سه‌باره‌ت به رۆژه‌ڤی تورکیا دایه‌وه، و رایگه‌یاند: "تا ئێستا له‌سه‌ر چوار دۆسیه‌ی جیا جیا داواکاری له ئه‌مریکا کراوه بۆ ده‌ستگیرکردنی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن به‌شێوه‌یه‌کی کاتی و ئه‌مه له کاتێکدایه رێککه‌وتن له نێوان تورکیا و ئه‌مریکادا ھه‌یه بۆ راده‌ستکردنه‌وه‌ی تاوانباران، و دوایین داواکاری له ٢٢ی ته‌مووزدا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دادی تورکیاوه ئاماده کراوه و له رێگای نێردراوی تایبه‌ته‌وه بۆ ئه‌مریکا نێردراوه".
ناوبراو باسی له‌وه‌یش کرد که دۆسیه‌یه‌کیان له ئیفاده‌ی کوده‌تاچییه‌کان و به‌ڵگه‌کان ئاماده کردووه و بڕیاره له‌گه‌ڵ وه‌زیری داد، به‌کر بۆزداغ به‌یه‌که‌وه سه‌ردانی ئه‌مریکا بکه‌ن.
چاوش‌ئۆغڵو ھه‌روه‌ھا گوتی: "ئێمه به‌تایبه‌ت له دوای ھه‌وڵی کوده‌تا له ١٧ و ٢٥ی کانوونی یه‌که‌مه‌وه داوای ئه‌و سه‌رکرده تیرۆریسته‌مان کردووه‌ته‌وه له ئه‌مریکا. ھاوکات ھه‌وڵمان داوه روونی بکه‌ینه‌وه که چالاکییه‌کانی ئه‌مانه چه‌ند مه‌ترسیداره. ئێستاش دوای ئه‌م دوایین ھه‌وڵه‌ی کوده‌تا کاره‌کانمان له رووی یاسایی و سیاسییه‌وه خێراتر ده‌که‌ین".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا که تا ئێستا ئه‌مریکا وه‌ڵامی داواکارییه‌که‌ی نه‌داونه‌ته‌وه وده‌ڵێت: "کوده‌تا په‌لامارێکی تیرۆریستیی ساده نییه. تیرۆر گه‌وره و بچووکی نییه. کاتێک سه‌رکرده‌ی ئه‌و رێکخراوه تیرۆریستییه‌ی له وڵاته‌که‌ماندا ھه‌وڵی کوده‌تای داوه له ئه‌مریکا ده‌ژی، ئه‌گه‌ر راده‌ستمان نه‌کاته‌وه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێت کاریگه‌ریی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانمان ده‌بێت. ئه‌مه به‌ڕوونی ده‌ڵێین. ئه‌مه ھه‌ڕه‌شه نییه. ئه‌مریکا له‌باره‌ی ئه‌مه‌وه چۆن بیر بکاته‌وه، تورکیاش وا بیرده‌کاته‌وه به‌ڵام ئێمه نامانه‌وێت بگاته ئه‌و خاڵه. نامانه‌وێت ئه‌مریکای ھاوپه‌یمان سه‌رکرده‌ی رێکخراوێکی تیرۆریستی که ھه‌وڵی کوده‌تای داوه له تورکیا له‌لای خۆی بھێڵێته‌وه و ده‌مانه‌وێت له چوارچێوه‌ی رێککه‌وتنه‌کانماندا راده‌ستمان بکاته‌وه".
سه‌رچاوه: AA
