كوێت داوا لە ئێران دەكات ڕێزی دراوسێیەتی بگرێت
لە وتەكەیدا میری كوێت گوتی "رەوشی هەریەك لە عێراق و لیبیا و سودان جێی نیگەرانیە و پێویستە ئەو رەوشانە چارەسەر بكرێن".
میری كوێت دووپاتی كردەوە كە بە هیوایە تەنگژەی یەمەن بەهۆی وتووێژەكانی لایەنەكان لە كوێت چارەسەر بكرێت. هاوكات پێداگیری لەسەر یەكخستنی كۆششەكان كرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم كە سەقامگیری وڵاتانی عەرەبی كردووەتە ئامانج.
باسنيوز
