برۆكسل.. مێرد منداڵێك به كڵاشینكۆفه‌وه ده‌ستگیر ده‌كرێت
پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 25/7/2016 له مه‌یدانی سه‌نت دێنی له گه‌ڕه‌كی فۆرێستی شاری برۆكسڵی پایته‌ختی به‌لجیكا، مێردمنداڵێكی 15 ساڵه، پاش ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ئاپارتمانهكهی ده‌كاته‌وه، كلاشینكۆفێك له ماڵه‌كه‌یاندا دیار ده‌كه‌وێت و له‌لایه‌ن درواسێیهكیانهوه ده‌بیندرێت و ده‌ستبه‌جێ پۆلیس ئاگادار ده‌كاته‌وه.
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی پۆلیس، پۆلیسی ئه‌و شاره توانی ئه‌و كه‌سه ده‌ستگیر ده‌كات و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌كی كلاشینكۆفهكهش داده‌گرێت.
ڕاگه‌یاندنی فه‌رمی پۆلیسی برۆكسڵ ته‌نیا هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی كڵاشینكۆفهكه و گرتنی گه‌نجه‌كه‌ی پشتڕاست كردوه‌ته‌وه و هه‌تا ئێستا هیچ ورده‌كاریه‌كی زیاتریان باس نه‌كردووه كه ئه‌و چه‌كه بۆ له‌و ماڵه بووه.
باسنيوز
