ئۆپۆزیسیۆن وەڵامی رژێمی ئەسەد دەداتەوە
مونزیر ماخۆس، گوتەبێژی دەستەی باڵای دانوستاندنکاری ئۆپۆزیسیۆن رایگەیاندووە، کە ئۆپۆزیسیۆن متمانەی بە رژێمی سووریا نەماوە، چونکە هیچ نزیکییەک لە نێوانیاندا نییە.
پێشتر ستافان دیمستۆرا، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا رایگەیاندبوو، کە هەوڵ دەدات گەڕێکی دیکەی دانوستاندنەکانی ئاشتی لە مانگی ئابی داهاتوو لە جنێڤ دەست پێ بکاتەوە.
دوای ئەم گوتەیەی دیمستۆرا، رژێمی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سووریا رایگەیاند، کە ئامادەیە گفتوگۆکانی ئاشتی لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن دەست پێ بکاتەوە، بەڵام بە هیچ پێشمەرجێک رازی نییە.
