گه‌ریلاكانی فارك له‌كۆڵۆمبیا: ده‌مانه‌وێت بچینه رۆژئاوای كوردستان
به‌پێی ئاژانسی هاوارنیوز –نزیك له‌یه‌په‌گه-، ئه‌لیكسه‌ندرا نارینو فه‌رمانده‌ی هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی كۆڵۆمبیا رایگه‌یاندووه، گه‌ریلاكانیان له‌ئێستادا ئاماده‌ن بۆ شه‌ڕی دژ به‌داعش، مه‌به‌ستیانه هاوكاری شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)و یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژن (یه‌په‌ژه) بكه‌ن.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووه، ئه‌وان به‌هاوكاری حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان ده‌چنه رۆژئاوای كوردستان، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه له‌ئێستادا فارك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كۆڵۆمبیا له‌دانوستانی ئاشتیدایه دوای 50 ساڵ له‌شه‌ڕكردن دژی یه‌كتری.
شه‌ڕڤانانی كورد له‌رۆژئاوای كوردستان، زیاتر له‌دوو ساڵه له‌چه‌ندین میحوه‌ره‌وه له‌شه‌ڕی به‌رده‌وامدان دژی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، تائێستاش ده‌یان ناوچه‌ی جیاوازیان كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه.
ئه‌لیكسه‌ندرا نارینو جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، گه‌ریلاكانیان په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه‌دا هه‌یه.
هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی كۆڵۆمبیا (فارك)، ساڵی 1964 وه‌ك لقێكی سه‌ربازی سه‌ر به‌پارتی كۆمۆنیستی كۆڵۆمبیا دامه‌زرا، به‌پێی ستراتیژی شه‌ڕی گه‌ریلا‌و پارتیزانی نزیكه‌ی 50 ساڵ شه‌ڕی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كردووه.
ئه‌و هێزه له‌ساڵانی هه‌شته‌كاندا له‌پارتی كۆمۆنیستی جیابووه‌وه، له‌ساڵی 2005وه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا‌و یه‌كێتی ئه‌وروپاوه خراوه‌ته لیستی "رێكخراوه تیرۆریستیه‌كانه‌وه".
