دیمه‌شق؛ به‌هۆی بۆردوومانه‌وه هه‌شت كه‌س كوژران‌و 20ی تر برینداربوون
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویكردووه‌ته‌وه، به‌هۆی بۆردوومانكردنی گه‌ڕه‌كه‌كانی باب ئه‌لسلامه و باب توما و قیمیریه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تر به هاوه‌ن، هه‌شت كه‌س كوژراون و 20ی تریش برینداربوون.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، پێده‌چێت ژماره‌ی كوژراوه‌كان زیاد بكات به‌هۆی سه‌ختی برینی ژماره‌یه‌ك له برینداره‌كانه‌وه، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی نه‌داوه به‌و لایه‌نه‌ی له‌پشت ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌وه بووه.
له‌دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ناوخۆیی سوریاوه له‌ساڵی 2011، به‌هه‌زاران هاوڵاتی مه‌ده‌نی له‌و وڵاته كوژراون و به سه‌دان هه‌زاریش ئاواره‌ی وڵاتانی تربوون.
جگه له‌جه‌نگی ناوخۆیی سوریا له‌نێوان سوپای سه‌ر به‌حكومه‌تی ئه‌و ولاته به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، كه نزیكه‌ی پێنج ساڵه به‌رده‌وامی هه‌یه، له‌چه‌ندین میحوه‌ری تره‌وه شه‌ڕ‌و پێكدادانی به‌رده‌وام هه‌یه به‌تایبه‌ت له‌نێوان داعش‌و گروپه توندڕه‌وه‌كانی تر دژ به‌شه‌ڕڤانانی كورد.
له‌پاڵ بۆردومانه‌كانی حكومه‌تی سوریا‌و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كتری، فرۆكه جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان‌و روسیاش له‌چوارچێوه‌ی روبه‌ڕبونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعشدا هێرشی ئاسمانی ئه‌نجامده‌ده‌ن.
