سڕبیا.. کۆچبەران ڕێپێوانێکیان بۆ سەر سنوورەکانی هەنگاریا ئەنجام دا
ئیڤان میسکوڤیتچ، لە ئاژانسی کاروباری پەنابەران لە حکوومەتی سڕبیا، ڕای گەیاندووە، "کە ژمارەیەک کۆچبەر بە شەمەندەفەر و ژمارەیەکیشیان بە پێ چوونە شاری سۆبۆتیکا، کە نزیکەی 10 کیلۆمەتر لە سنووری هەنگارییاوە دوورە.
میسکۆڤیتچ، ئاشکرایکرد، "کە ئەو پەنابەرانە بەمەبەستی ناڕەزایی دەربڕین ڕوویان لەسەر سنوورەکانی نێوان سڕبیا و هەنگارییا کردووە، کە ئێستا هەنگاریا دەرگای سنوورەکانی بەسەر ڕووی کۆچبەراندا داخستووە و ڕێوشوێنی توندوتۆڵ لەسەر سنوورەکان دەگرێتە بەر.
بەرپرسەکەی حکوومەتی سڕبیا ئەوەشی ڕاگەیاندووە، "کە 300 کۆچبەر نزیکەی 200 کیلۆمەتر بەپێ بەرەو سنوورەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە ڕۆیشتوون، بۆ ئەوەی دەنگیان بگات بە یەکێتی ئەوڕوپا مافی پەنابەرێتیان پێ بدرێت".
هەنگاریا سنوورەکانی لەگەڵ سڕبیا توندوتۆڵ کردووە و بەشێوەیەک ڕۆژانە تەنها ڕێگە بە 30 کۆچبەر دەدرێت بەرەو سنوورەکانی هەنگاریا بپەڕنەوە ئەویش بەمەرجێک خێزاندار بن.
باسنيوز
