لەمساڵدا 3000 كۆچەر لە دەریای ناوەڕاستدا خنكاون
سكای نیوز عەرەبیە لەزاری جویل میڵمان وتەبێژی رێكخراوەكە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو بڵاویكردەوە، ژمارەی ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە بە 3977 كەس مەزەندە دەكرێت، بەڵام لە ساڵانی رابردوو ئەو ژمارەیە نەك بە شەش مانگ، لە ماوەی ساڵێكدا تۆماردەكرا.
بە وتەی میڵمان، یەكەمجارە لەم تەنگژەیەدا كە ماوەی وچوار ساڵە بەردەوامە، ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستدا لەم كاتەدا (لە شەش مانگی یەكەمی ساڵ) لە سێ هەزار كەس نزیكدەبێتەوە.
وتیشی، رۆژانە نزیكەی 20 كەس لە كۆتایی مانگی ئادارەوە لە دەریای ناوەڕاستدا گیان لەدەست دەدەن، زۆربەی ئەوانەش لە ئەفریقا و باشووری بیابانەوە هاتوون و لە لیبیاوە هەوڵیاندا بپەڕنەوە بۆ ئیتاڵیا.
لەم چەند ساڵەی دواییدا، تەوژمێكی نائاسایی كۆچبەران لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقاوە رووی لە وڵاتانی ئەوروپا كرد، زۆربەی هەرە زۆری ئەو كۆچەرانەس لە وڵاتی ئەڵمانیا گیرساونەتەوە كە لەنێوان هەموو وڵاتانی تری ئەوروپادا زۆرترین رێژەی كۆچەری لەخۆگرتووە.
بوونی شەڕی ناوخۆ و نالەباری باری ئەمنی و خراپی ئاستی گوزەران، لەو هۆكارانەن كە وایان كردووە، هاوڵاتیان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و هەندێك لە وڵاتانی ئاسیا و وڵاتانی ئەفریقا، روو لە ئەوروپا بكەن بە هیوای ئەوەی ژیانێكی باشتر بۆخۆیان دابین بكەن.
خەندان
