پۆلیسی ئه‌ڵمانیا: هێرشبه‌ره‌كه‌ى شارى مێونشن ئێرانییه
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا، راى ده‌گه‌یه‌نێت :" ئه‌نجامده‌رى هێرشه‌كه‌ى دوێنێی شارى میونشن گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 18 ساڵ بووه و له بنه‌ڕه‌تدا ئێرانییه".
ئاشكراشی كرد، كه ئه‌و گه‌نجه هێرشه‌كه‌ى به ته‌نیا ئه‌نجام داوه و دواتریش خۆى كوشتووه، به‌ڵام تائێستا هۆكارى ئه‌نجامدانى ئه‌و تاوانه، نه‌زانراوه.
له هێرشه‌كه‌ى دوێنێی ناو یه‌كێك له مۆڵه‌كانى شارى میونشن له ئه‌ڵمانیا، 9 كه‌س كوژران و 16ى دیكه‌ش برینداربوون.
باس‌نیوز
