فڕۆكه‌ی بێ فڕكه‌وانی وه‌رزشی
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی نیسان بۆ ڕكابه‌ریی ئۆتۆمبێله نوێیه‌كه‌یه‌تی، بۆ گه‌یه‌شتن به‌و خێراییه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هه‌یه‌تی، نیسان نوێترین و به‌هێزترین ته‌كنیكی له‌م فڕۆكه‌یه به‌كارهێناوه ئه‌وه‌ش بۆ به‌هێزكردنی تواناكانی هاوشێوه‌ی ئۆتۆمبێلی نیسانGTR 2017.
له میهره‌جانی جۆدۆ تیشكی زاتر خراوه‌ته سه‌ر ئه‌م دوو به‌رهه‌مه‌ی نیسان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیان.
تیمی تۆرنادۆ ئیكس بلیدز ریسینغ كه براوه‌ی پاڵه‌وانی جیهانن له پێشبڕكێی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌واندا، وایان ئه‌م فڕۆكه‌یه دیزاین كردووه كه گونجاو بێت بۆ چوونه ناو پێشبڕكێ، ئه‌ویش به دانانی په‌یكه‌رێكی دینامیكی كه بواری پێده‌دات بگات به خێرایی 100كیلومه‌تر/سه‌عات دوای ته‌نها 1.3 چركه له ده‌رچوونی.
گۆره‌پانی سلفر ستون شوێنی ركابه‌ریه به‌هێزه‌كان بۆ پێشبڕكێ ده‌بێته مه‌یدانی كێبڕكێی نیوان هه‌ردوو به‌رهه‌مه‌كه‌ی نیسان كه ئۆتۆمبێلیGTR2017 و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌یه‌تی تیایدا بیشبڕكێیه‌كی به‌هیز رووی دا و جیاوازییه‌كی كه‌م هه‌بوو له‌نێوانیان.
باسنيوز
