تیرۆریستییە بیانییەکانی نێو داعش ڕادەکەن

 تیرۆریستییە بیانییەکانی نێو داعش ڕادەکەن
بەرپرسێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان لەسنووری زوممار دەڵێت، لەئێستادا لەسنووری ئەوان بێی ھیوایەک لەناوداعش دروست بووە وداعشە بیانییەکان ڕیزەکانی داعش جێ دێڵن ورادەکەن و بەشێکیش بەنیازن خۆیان ڕادەستی ھێزی پێشمەرگە بکەن.

(حەسەن خەلۆ) بەرپرسی ناوچەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە زوممار بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ورەی داعش ڕووخاوە و چەکدارەکانیان دڵیان ساردەوە بووە، بە تایبەت بیانیەکان دۆش داماون و، وردەوردە ڕادەکەنەوە بەرەو سووریا و ئەملاوئەولا؛ بەشێکیشیان بەنیازن خۆیان ڕادەستی ھێزی پێشمەرگە بکەن؛ چاک دەزانن ئاخریانە و ئاخر ناهێنن."

(حەسەن خەلۆ) گوتیشی، هەر ئا لەو چەند ڕۆژەدا داعشە بیانییەکان و خۆوڵاتییەکان دووبەرەکی کەوتە بەینیانەوە و، لێیان بوو بە شەڕ و، یەکتریان کوشتوبڕ کرد.
(خەلۆ) ڕوونیشی کردەوە، ئەوانەی لە ناوچەکەدا ماونەتەوە، ھەر خەڵکی دەڤەرەکەن و، دەزانن ھیچ ڕێگەی دیکەیان نییە بۆیە بەرگری لە خۆیان دەکەن.







KDP
Top