ئیلام.. هێرشی سیسرک دانیشتوانی شارێک تووشی دڵەڕاوكێ دەکات
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (ئاوای مێهران)، هێرشی سیسرک بۆ ناوچەی مێهران و بەتایبەت شاری مێهران ئاسایشی دانیشتوانی تێک داوە، بە جۆرێک ئەو سیسرکانە بەناو جادە، کۆڵان و ماڵەکان بڵاو بووەنەتەوە.
بە گوتەی کارناسانی ژینگەپارێزی، هۆکاری هێرشی ئەو سیسرکانە گۆڕانی ئیکۆلۆژییە، بە جۆرێک ڕێژەی بارانی ئەمساڵ دوای چەندین ساڵ وشکەساڵی، گەشەی گژوگیا و گەرمای زۆر بووەتە هۆی گۆڕانی ئیکۆلۆژی و ژینگەی گونجاوی بۆ گەشەی و پەرەسەندنی ئەو سیسرکانە بەدەی هێناوە.
موراد ناسری، قایمقامی مێهران لەو بارەیەوە گوتی: "زۆربوونی ئەو زیندەوەرە، مەترسیی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی و لەناوچوونی بەروبوومی کشتوکاڵی لێ دەکەوێتەوە".
باسنيوز
