ئێران سیستەمی موشەكی ئێس ـ 300 لە رووسیا وەردەگرێ

 ئێران سیستەمی موشەكی ئێس ـ 300 لە رووسیا وەردەگرێ
ئەمڕۆ دووشەممە ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران رایگەیاند كە ئێران بەشێكی سیستەمی موشەكیی ئێس ـ 300ی بەرگری لە رووسیا وەرگرتووە، بە مەرجێك تا كۆتایی ئەم ساڵ بەشەكانی دیكە وەربگرێ.

سەرچاوەكە روونی كردووەتەوە كە یەكەمین كاروانی سیستەمی مووشەكی بەرگری ئێس ـ 300 لەم دواییەدا گەیشتووەتە ناو خاكی ئێران بە شێوەیەك ئەوە دەگەیەنێ كە ئێران لەسەر ئەوە سوورە بەرگری ئاسمانی خۆی بەم سیستمە پتەوتر بكات.

رووسیا لە سەرەتای نیسانی رابردوودا یەكەمین بەشی ئەو مووشەكانەی بە ئێران دابوو كە بریتی بوون لە لوولەی مووشەكەكان و ئامێرەكانی رادار.









باسنيوز
Top