ڕۆژنامەکانی ئەمەریکا: ئەردۆغان کودەتاکەی پووچەڵ کردەوە

 ڕۆژنامەکانی ئەمەریکا: ئەردۆغان کودەتاکەی پووچەڵ کردەوە
مێدیاکانی ئەمەریکا ئەمڕۆ لەسەر کودەتاکەی تورکیا شرۆڤەی زۆریان هەبوو و لە نێو مێدیاکانیشدا هەڵوێستی فەرمیی ئەمەریکایان ڕاگەیاند کە پشتی ئەردۆغان و حکوومەتە ڕەواکەی ئەو وڵاتەدا دەگرێت.

شەوی ڕابرد ئیستانبوڵ و ئانکارا و چەند شارێکی دیکە بۆ سەرتاسەری تورکیا و جیهان ڕووداوێکی نوێ بوو، ژمارەیەک سەرباز و پلەدار لە نێو ڕیزەکانی سوپای تورکیا کودەتایەکی سەربازییان کرد و بە هێزی زەمینی و سەربازی بە فڕۆکە و تانک هێرشیان کردە سەر حکوومەتەکەی بیناڵی یڵدریم و پەرلەمان و سەرۆکایەتی کۆمار و بارەگای میت لە ئانکارا و چەند شوێنێکی دیکەی نێو شەقام و شۆستەکان لە نێو ئیستانبوڵ و ئانکارادا.

هێرشەکان بە ڕێگەی ئاسمانی و زەمینی بوون، کارەساتیکی خوێنای ڕوویدا بەڵام گەلی تورکیا وەک لە مێدیاکانی جیهان باسیان لێوەکرا ڕێگریان کرد لە کودەتاکە و پشتی ئەردۆغانیان گرت و کودەتاکەیان پوچەڵ کردەوە.

دەنگی ئەمەریکا لێدوانێکی گوتەبێژی MIT نوح یەڵمازی ڕاگەیاندووە کە دەڵێ، ژەنەڕاڵ هولوسی ئەکار بەرپرسی هێزە چەکدارەکان کۆنتڕۆڵی گرتۆتەوە دەست. یەلماز گوتیشی ژەنەڕاڵ ئەکار گەڕاوەتەوە سەر کارەکەی خۆی و هەمو شتێک گەڕاوەتەوە دۆخی ئاسایی.

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هێرشێکی توندی کردە سەر بزوتنەویە گولەن لە تورکیا و سەرانسەی جیهان بەڵام بزوتنەوەی فەتحوڵڵا گولەنی بنکە لە ئەمەریکا نکوڵی لەوە کردوە دەستی هەبوبێت لەو هەوڵەدا.

هاوکات کۆشکی سپی ڕادەگەیەنێت سەرۆک ئۆباما بە تەلەفۆن لەگەڵ وەزیری درەوە جۆن کیری قسەی کردووە بۆ تاوتوێ کردنی ڕووداوەکانی تورکیا. هەردووکیان کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە هەمولایەنەکان لە تورکیا پشتویانی لە حکومەتی هەڵبژێردراو بکەن و هەمو توندوتیژییەک ڕەت بکەنەوە.

کەناڵی cnn-ی ئەمەریکا نووسیویەتی کە ئەردۆغان ڕایگەیاند کە کودەتا تەواو و کۆتایی هات. کەناڵەکە ئاماژەی کردووە کە ١٦١ کەس بووتەتە قوربانی و هاوکات ١٤٤٠ کەسی دیکەیش بریندار بوونە.

رۆژنامەی واشنتن پۆست ئاماژی بەوە کردووە کە، لەو کودەتایەدا ٢٦٥ کەس کوژراون و ٢٨٠٠ کەسیش لە ڕیزەکانی سوپای تورکیا دەستگیر کراون. ڕۆژنامەکە نووسیویەتی کە سەرکۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە ئەمانەی کودەتایان کرد خیانەتکارن و باجەکەیش بە توندی دەدەن. مێدیاکانی ئەمەریکا باسیان لە ڕۆڵی ئەردۆغان کرد لە پوچەڵکردنەوەی کودەتاکە کە گەلی تورکیا پشتیان گرت و کودەتاکە بڕایەوە.











KDP
Top