به‌هۆی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و پێكدادان له باشووری سودان، د زیاتر له 300 كه‌س كوژراون
له‌نێوان كوژراوه‌كاندا ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی هه‌یه كه له‌نێوانیاندا سه‌ربازێكی ئاشتی پارێزی چینی هه‌یه. به‌پێی گاردیانی به‌ریتانی.
پێكدادانه‌كان رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی ڕابردوو له‌نێوان هێزه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ربه سه‌لڤا كیر، سه‌رۆكی باشووری سودان و سه‌ربازانی سه‌ربه ڕیك ماچار، جێگری سه‌رۆك هه‌ڵگیرسا.
چاودێران ده‌ڵێن ئاشكرایه كه ئه‌و رێكه‌وتنی ئاشتییه‌ی مانگی ئابی ساڵی پار له‌نێوان هه‌ردوو لایه‌نی سه‌ره‌كی له‌و وڵاته نوێیه‌دا واژۆكرا ته‌نها "مره‌كه‌بی سه‌ر كاغه‌زه".
دوای ئارامییه‌ك رۆژی شه‌ممه، كاتێ وابریاربوو باشووری سودان ئاهه‌نگی ڕاگه‌یاندنی پێنجه‌مین ساڵیادی سه‌ربه‌خۆیی خۆی له سودان بگێڕێت، رۆژی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه شه‌ڕ به‌رده‌وام بوو، ئه‌وه‌ش ترس و نیگه‌رانییه‌كانی زیاتر كردووه سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌ڕێكی ناوخۆیی سه‌رتاسه‌ری له‌و وڵاته.
ماچار ڕایگه‌یاندووه رۆژی دووشه‌ممه لایه‌نگرانی ئه‌و له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌لڤاكیره‌وه بۆمباران كراون، "ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات كه سه‌رۆك حه‌زی له ئاشتی نییه". ماچار، كه پێشووتر سه‌ركرده‌یه‌كی یاخیبووه‌كانی باشووری سودان بووه، داوای دان به‌خۆداگرتنی كردووه و ڕایگه‌یاندووه ئه‌و هیوای به داهاتوو نه‌دۆڕاندووه.
ماچار له سه‌ر ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی "له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ڕانه‌دا من هانی ئارامی و ددان به‌خۆداگرتن ئه‌ده‌م. من سه‌لامه‌تم. هیچ كه‌سێك نابێت یاساكان بخه‌نه ژێر ده‌ستی خۆیانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته ناسه‌قامگیر بكه‌ن."
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "له‌ماوه‌ی دوو كاتژمێری ڕابردوودا ئێمه ژیانمان له‌ناو بۆردومانێكی چڕی هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی سه‌رۆك كیردا تێپه‌ڕاند. ئه‌مه پێمان ده‌ڵێت كه هاوبه‌شه‌كه‌مان حه‌زی له ئاشتی نییه."
به‌پێی وته‌ی چه‌ند شایه‌تحاڵێك ئه‌وان گوێیان له ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره و شه‌ڕه‌ته‌قه بووه،له‌كاتێكدا نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له تویته‌ر ڕایگه‌یاند كه پێكدادانه‌كان له‌نزیك باره‌گاكه‌ی ئه‌و له جوبا ده‌ستیپێكردۆته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕكه‌ری هاندا كۆتایی به‌شه‌ڕ بهێنن و دوای كۆبونه‌وه‌یه‌ك له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا داوای كرد هێزی ئاشتی پارێزی زیاتر ڕه‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته بكرێت.
هه‌ر 15 ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه داوایان له كیر و ماچار كرد، به‌ڕاشكاوی پابه‌ندبوونی خۆیان به جێبه‌جێكردنی ته‌واو و ده‌ستبه‌جێی رێكه‌وتنامه‌ی ئاشتی ڕایگه‌یه‌نن، له‌نێوانیشیاندا ئاگربڕی هه‌میشه‌یی و دوورخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان له جوبای پایته‌خت.
جێگری نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی به‌ریتانیا، پیته‌ر ویڵسۆن، وتی پێش كۆبونه‌وه‌كه گرنگ بوو به ئاشكرا ئیدانه‌ی ئه‌و توندوتیژییه بكرێت كه له جوبا ڕووده‌دات.
وتیشی "ئێمه داوامان كردووه ئابڵوقه بخرێته سه‌ر ناردنی چه‌ك بۆ ئه‌و وڵاته، ئه‌م بارودۆخه جه‌ختده‌كاته‌وه له‌پێویستی ئه‌و سه‌پاندنی ئه‌و ئابڵۆقه‌یه."
هه‌روه‌ها باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، فرانسوا دێلاترێ، نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند "ئێمه زۆر نیگه‌رانین له‌باره‌ی ڕه‌وشه‌كه‌وه ..ئه‌وه ئه‌نجامی نه‌بوونی ئیراده‌ی سیاسی له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاوه...كلیلی چاره‌سه‌ر بریتیه له فشاركردن، بۆ هاندانی لایه‌نه ناكۆكه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتییه‌كانی خۆیان هه‌ڵبگرن."
رۆژی شه‌ممه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مریكا هه‌موو ستافی ناسه‌ره‌كی خۆی له‌و وڵاته كشانده‌وه و داوایكرد شه‌ڕه‌كه كۆتایی پێ بێت.
جۆن كێربی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، وتی "ئه‌مریكا به توندی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی ئه‌مڕۆ له جوبا له‌نێوان هێزه‌كانی سه‌ربه سه‌رۆك سه‌لڤاكیر و هێزه‌كانی سه‌ربه جێگری سه‌رۆك رێك ماچار ئیدانه‌ده‌كات، له‌نێوانیشیاندا ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ده‌ڵێن ڕه‌نگه هێرش كرابێته‌سه‌ر شوێنی مه‌ده‌نی."
به‌هۆی بارگرژییه‌كانی جوباوه رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان جموجۆلێ خۆیان له‌و شاره سنورداركردووه و نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، رێوشوێنی پاسه‌وانی چوار ده‌وری باره‌گاكه‌ی خۆی زیاتر كردووه، به‌ڵام له پایته‌ختدا ڕێوشوێنه‌كانی چاودێری و پاسه‌وانی زیاتر ناكات.
بان كی مون، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌و" تووشی شۆك بووه سه‌باره‌ت به شه‌ڕه قورسه‌كان له جوبا"، و داواشی له كیر و ماچار كرد كه هه‌موو شتێك بكه‌ن له‌چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیاندا بۆئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ نه‌هێڵن شه‌ڕ و دوژمنكاری ته‌شه‌نه بسێنێت.
تیشی "ئه‌م توندوتیژییه بێ مانایه قبوڵنه‌كراوه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی هه‌تا ئێستا هاتۆته‌دی له پرۆسه‌ی ئاشتیدا پێچه‌وانه بكاته‌وه."
كارمه‌ندانی فریاگوزاریی ڕایانگه‌یاندووه كه گوێیان له تۆپبارانی سه‌خت و شه‌ڕه‌ته‌قه به چه‌كی سووك له ده‌وروبه‌ری جوبای پایته‌خت بووه.
هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازی له ئاسماندا بینراون و هه‌تا شه‌وی شه‌ممه هۆكاری ڕاسته‌وخۆی توندوتیژییه‌كه نه‌زانراوه.
شه‌ڕی ناوخۆی باشووری سودان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان به‌هۆی ناكۆكی هێڵه ئیتنیكیه‌كانه‌وه له‌نێوان سه‌رۆك له خێڵی دینكا و جێگری سه‌رۆك له خێڵی نوه‌ر، كه هه‌ردوكیان له خێڵه‌كانی خۆیانه‌وه پشتگیریان ده‌كرا. هێشتا هێزه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌و دووپیاوه یه‌كیان نه‌گرتۆته‌وه كه به‌شێكی سه‌ره‌كییه له رێكه‌وتننامه‌ی ئاشتی كه كۆتایی هێنا به دووساڵ له شه‌ڕی ناوخۆیی ماڵوێرانكه‌ر كه تیایدا ده‌یان هه‌زار كه‌س كوژران.
به‌پێی قسه‌ی به‌رپرسان له شه‌ڕه‌كه‌ی یه‌كشه‌ممه‌دا كامپێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ خه‌ڵكی ئاواره كه به‌هۆی توندوتیژییه‌كه‌وه ئاواره‌بوون، به‌ركه‌وتووه. باوه‌ڕده‌كرێت كه زیاتر له 2000 كه‌سی مه‌ده‌نی هانایان بۆ ئه‌و كامپه بردبێت كه له‌چه‌ند رۆژی ڕابردوودا به چه‌كی سووك و ئاڕبیجی زیانی به‌ركه‌وت.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له باشووری سودان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند"توڕه‌یه له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی توندوتیژی له جوبا كه به سه‌ختی كاریگه‌ریی هه‌یه له‌سه‌ر هاوڵاتیان".
هه‌ردوو باره‌گاكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جوبا به‌هۆی شه‌ڕه‌كانه‌وه زیانیان به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام خودی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه ڕووبه‌ڕوی ڕه‌خنه بووه‌ته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یتوانیوه ژیانی مه‌ده‌نییه‌كانی بپارێزێت.
به‌رپرسێك له باره‌گای سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرابكرێت له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كو تۆڵه‌ی لێبكرێته‌وه، ڕه‌وشه‌كه‌ی به "زۆر خراپ" وه‌سفكردووه.
وتیشی "ژماره‌یه‌كی زۆر قوربانیمان هه‌یه،پێموایه نزیكه‌ی 50 بۆ 60 قوربانیمان هه‌یه له‌پاڵ ئه‌وه‌ی دوێنێدا. ئێمه قوربانیمان هه‌یه له‌نێوان هاوڵاتیاندا. چه‌ند گولله ئاڕبی جییه‌ك كه‌وتۆته ناو كامپه‌كه‌وه، كه به‌هۆیه‌وه هه‌شت كه‌س برینداربوون."
وورده‌كاری شه‌ڕه ڕاسته‌قینه‌كه هێشتا ڕوون نییه.
توندوتیژی و ناسه‌قامگیری و كه‌می به‌رهه‌می كشتوكاڵیی ژیانی نیوه‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌ی خستۆته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی برسێتی. هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی حكومه‌تی باشووری سودانه، ڕاگیراوه و ئه‌وه‌ش قه‌یرانی ئابووری چه‌ندین ساڵه‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته‌ی سه‌ختر كردووه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت (1.69) ملیۆن هاوڵاتی باشووری سودان له‌ناوخۆدا ئاواره‌بوون و 712 هه‌زار كه‌سی تریش هه‌ڵهاتوون بۆ ده‌وڵه‌تانی دراوسێ، و به‌رنامه‌ی هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌و وڵاته ته‌نها %27ی بڕی (1.29) ملیار هاوكاری پێویستی به‌ده‌ست گه‌یشتووه.
خەندان
