ئێران بۆ لەناوبردنی جیهان بۆمبێكی ئەتۆمیی گەورە دروست دەكات
هاوكات رایشیگەیاند كە پێویستە ئەو سیستمە لەناو ببرێ.
رەجەوی ئاماژەی بەوەش كرد كە حكوومەتی ئێران لە بەڕێوەبردنی ئێراندا سەركەوتوو نەبووە و پێویستە بڕووخێنرێ.
رەجەوی گوتی گەلی ئێران پەردەی لەسەر نیازە خراپەكانی حكوومەتی ئێران لاداوە كە مەبەستی دروستكردنی بۆمبێكی ئەتۆمی گەورەیە جیهانی پێ لەناو ببات.
هاوكات سەرۆكی رێكخراوی موجاهیدینی خەلق؛ باسی تێوەگلانی تارانی كرد لە سووریا كە ژمارەیەكی زۆر لە سەرباز و پاسدارانی ئێرانی لەو وڵاتە لە دەست داوە و تاوان لەو وڵاتە ئەنجام دەدات بۆ شاردنەوەی دۆڕانەكانی. گوتیشی تاران هەلی لادانی سزاكانی قۆستووەتەوە و پشتیوانی لە ئەسەد دەكات كە تاوانی كۆمەڵكوژی لە سووریا ئەنجام دەدات.
رەجەوی باسی ئەوەیشی كرد كە حكوومەتی تاران هێرشی كردووەتە سەر ئۆردوگای لیبرتی لە بەغدا و ئەو هێرشە دەیان قوربانی لێ كەوتەوە.
هاوكات رەجەوی سیستەمی ویلایەتی فەقیهی بە رێكخراوی داعش چوواند و گوتی هەردووكیان پێوەندییان بە ئیسلامەوە نییە.
رەجەوی دووپاتی كردەوە كە حكوومەتی تاران لەوسا پتر سونەكان سەركوت دەكات و دەستدرێژییان دەكاتە سەر.
