ناتۆ سێ ملیار دۆلار بۆ سوپای وڵاتێکی ئیسلامی تەرخان دەکات
ینس ستۆڵتنبێرگ، ئەمینداری گشتیی ناتۆ رۆژی شەممە 9ـی تەمموزی 2016 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی لە پەراوێزی لوتکەی ناتۆ لە وارشۆی پایتەختی پۆڵۆنیا رایگەیاندووە، کە وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانییەکە بەڵێنیان بە ئەمریکا داوە، ساڵانە و بۆ ماوەی سێ ساڵ ملیارێک دۆلار بۆ سوپای ئەفغانی تەرخان بکەن.
ینس ستۆڵتنبێرگ هەروەها رایگەیاند، کە ئەو پارەیەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ، کە ئەمریکا هێزی یەکەمە تێیدا، بۆ مەشقکردن و کڕینی پێداویستییە سەربازییەکانی سوپای ئەفغانستانە.
لە مانگی تشرینی یەکەمی 2001، لە چوارچێوەی شەڕی دژی تیرۆری رێکخراوی ئەلقاعیدە، کە ئوسامە بن لادنی سەرکردەیان لەو وڵاتە بوو، وڵاتانی ناتۆ بە سەرپەرشتیی ئەمریکا هێرشیان کردە سەر ئەفغانستان و رژێمی تاڵیبانیان رووخاند و سوپایەکی نوێیان بۆ ئەو وڵاتە دروست کرد.
باسنيوز
