به‌توندى هێرش ده‌كرێته سه‌ر ئه‌ردۆگان و سیاسه‌تى توركیا
ئه‌و هێرشه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه، یه‌كه‌م وه‌ڵامى فه‌رمى حكوومه‌تى میسڕییه له‌سه‌ر لێدوانه‌كانى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكى توركیا كه رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ گه‌لى میسڕیدا هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه‌تى، هاوكات ره‌خنه‌ى له دادگاییكردنى تایبه‌ت به سه‌ركرده‌كانى ئیخوان موسلمین له میسڕ، گرت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، راوێژكار ئه‌حمه‌د ئه‌بو زه‌ید، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى مسڕ، له راگه‌یندراوێكدا، گوتى :" میسڕ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى توركیا ناكات، چونكه سیاسه‌تێكى هه‌ڕه‌مه‌كى له‌ناوچه‌كه په‌یڕه‌و ده‌كات".
له راگه‌یندراوه‌كه‌دا، گوته‌بێژه‌كه ئه‌وه وه‌بیر لایه‌نى توركی ده‌هێنێته‌وه كه نابێت ئه‌وه له یاد بكه‌ن، گه‌لى میسڕ له هه‌ڵبژاردنێكى ئازاد و دیموكراسیدا خۆى ئه‌و سه‌ركردانه‌ى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى وڵاته‌كه‌یان ده‌ستنیشان كردووه، به‌پێویستیشی ده‌زانێت، رێز له ویستى خه‌ڵك بگیرێت، ئه‌وه‌ش خاڵى ده‌ستپێكردنه بۆ درووستكردنى په‌یوه‌ندیی نێوان وڵاتان.
پێشتر ئه‌ردۆگان، رژێمى میسڕى به سه‌رۆكایه‌تى عه‌بدولفه‌تاح سیسی، به‌وه وه‌سفكرد كه رژێمێكى "سته‌مكار"ـه، به‌دووریشیزانى له‌م كاته‌دا هیچ نزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا به‌دی بێت.
په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان توركیا و میسڕ له‌دواى له‌سه‌ركار لابردنى محه‌مه‌د مورسى، سه‌رۆكى پێشووى میسڕ له ته‌مووزى 2013 تێكچوو، ئه‌وكات سه‌رۆكى توركیا پشتیوانى خۆى بۆ مورسى و ئیخوان موسلمینى ئه‌و وڵاته دووپاتكرده‌وه.
باسنيوز
