ده‌نیز بایكال: نه‌ده‌بوایه رێگه بدرێت سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی سووری روو له توركیا بكه‌ن
بایكال له دیمانه‌یه‌كیدا بۆ رۆژنامه‌ی (سۆل)ـی توركی، ره‌خنه له سیاسه‌تی حكوومه‌تی توركیا ده‌گرێت به‌رامبه‌ر به سووریا.
ئه‌و پێی وایه كه توركیا خۆی ویستوویه‌تی ئاگری سووریا ئه‌ویش بسوتێنێ، چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه رێگه‌ی دا سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی سووری روو له توركیا بكه‌ن.
بایكال لاری له‌وه نییه كه هاوكاری ئاواره سوورییه‌كان بكرێت له هه‌موو روویه‌كه‌وه، به‌ڵام نه‌ك به‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستا كه حكوومه‌ت ده‌یكات.
له به‌شێكی ئه‌و دیمانه‌یه‌دا ده‌ڵێ نابێ هاووڵاتیانی سووری خاكی خۆیان به جێبهێڵن و روو له وڵاتێكی دیكه بكه‌ن، ده‌كرێت توركیا هه‌ر له‌ناو سووریا هاوكاری مرۆیی و هه‌موو هاوكارییه‌كی دیكه‌ی پێشكه‌ش به هاووڵاتیان سووری بكردابوایه و هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناوه‌خۆی سووریا بدایه نه‌ك به‌و شێوه‌یه رێگه خۆش بكه‌ن تا به سه‌دان هه‌زار سووری ئاواره‌ی وڵاتان ببن.
باسنيوز
