دەزگای میت: لە توركیا 12 هەزار لایەنگری داعش هەن
ئه‌و راپۆرته‌ی به‌شێكی كه‌وتووه‌ته ده‌ست میدیاكان، میتی توركیا وه‌كو ئاگادار كردنه‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌موو ئاسایشەكانی شاره‌كانی توركیای ناردووه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه لە هه‌ردوو شاری كۆنیا و ئه‌نكه‌را زۆرترین كه‌س په‌یوه‌ندی به داعش و به‌ره‌ی نوسره‌وه كردووه، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵه و رێكخراوانه‌ی داعش له توركیا دروستی كردوون تاوه‌كو ئێستەش هه‌ر به‌رده‌وام له چالاكییه‌كانیان.
ئاژانسی دیجله بڵاوی كردووه‌ته‌وه زۆربه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی په‌یوه‌ندی به داعش و به‌ره‌ی نوسره‌وه ده‌كه‌ن له ناوچه‌ی ئه‌نادۆڵی توركیایه.
نموونه‌ی به ساڵی 2011 هێناوه‌ته‌وه كه 2 هه‌زار و 750 كه‌س په‌یوه‌ندییان به داعش و به‌ره‌ی نوسره كردووه، له‌و رێژه‌یه‌شدا 457 یان كوژراون.
هه‌روه‌ها 749یان بوون به داعش و 136یان بوون بە به‌ره‌ی نوسره. هه‌روه‌ها هه‌ندێك كه‌سیش چوونه‌ته سووریا به‌ڵام ناویان تۆمار نه‌كراوه.
ته‌نیا له شاری كۆنیا 629 كه‌س په‌یوه‌ندییان به داعش و به‌ره‌ی نوسره‌وه كردووه. هه‌روه‌ها 342ی دیكه‌یش له ئه‌نكه‌راوه په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كردووه، له ئهدهناش 286 و له ئیسته‌نبۆڵیش 191 و له عه‌نتاب 143 و ئامه‌د 94، بۆرسه 84.
باسنيوز
