توركیا 30 كه‌س به‌تۆمه‌تى په‌یوه‌ندییان به‌داعش و ته‌قینه‌وه‌كانه‌وه ده‌ستگیر ده‌كات
ئاژانسه توركییه‌كه، روونیكرده‌وه، كه ئه‌و 17 كه‌سه له چوارچێوه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كان له ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌تاتورك ده‌ستگیركراون، به‌وه‌ش ژماره‌ى تۆمه‌تباره ده‌ستگیركراوه‌كان له‌و دۆسێیه، گه‌شته 30 كه‌س.
ئاژانسه‌كه ناسنامه‌ى ده‌ستگیركراوه رووسه‌كانى ئاشكرا نه‌كرد، ته‌نها ئه‌وه‌ى دركاندووه، ده‌ستگیركراوه‌كان په‌یوه‌ندییان به ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كان 28ى حوزیرانى فڕۆكه‌خانه‌ى ئه‌تاتوركه‌وه هه‌یه كه بووه هۆى كوژرانى 45 كه‌س.
پێشتر 13 تۆمه‌تبار كه له‌نێویاندا سێ بیانى هه‌یه، به‌تێوه‌گلان له‌و ته‌قینه‌وانه ده‌ستگیركران، پۆلیسی ئه‌و وڵاته رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو دوو قیرغستانى ده‌ستگیركرد كه تۆمه‌تبارن به‌وه‌ى سه‌ر به رێكخراوى داعشن.
باسنيوز
