ئێران: ئیدانەی ئەو تەقینەوەیەی مەدینە و هەر کارێکی تیرۆریستی لە هەر شوێنێک، دەکەین
رۆژی دووشەممە 4ـی تەمموزی 2016، دوو تەقینەوە لە شارەکانی مەدینە و قەتیف لە سعودیە روویان دا و تەقینەوەکەی مەدینە، مزگەوتی پێغەمبەری ئیسلامی کردبووە ئامانج، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی چوار پۆلیس و برینداربوونی 15ـی دیکە.
بەهرام قاسمی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران شەوی دووشەممە رایگەیاندووە، کە وڵاتەکەی ئیدانەی ئەو تەقینەوەیەی مەدینە و هەر کارێکی تیرۆریستی لە هەر شوێنێک، دەکات.
بەهرام قاسمی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە تیرۆر هیچ سنوور و رەگەزێک ناناسێت و ”پێویستیی بە رووبەڕووبوونەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە“.
باسنیوز
