ئەندەنوسیا؛ خۆكوژێك هێرشیكردە سەر بنكەیەكی پۆلیس

ئەندەنوسیا؛ خۆكوژێك هێرشیكردە سەر بنكەیەكی پۆلیس
خۆكوژێك بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە هێرشیكردە سەر بنكەیەكی پۆلیس لەشاری سۆلۆ لە ئەندەنوسیا، بەو هۆیەشەوە كەسێك برینداربوو.

بوی رافلی وتەبێژ بەناوی پۆلیسی ئەندەنوسیاوە بە ئێستگەی میترۆی ئەندەنوسی راگەیاند، خۆكوژێك كە ماتۆر سكیلێكی پێ بووە، ئەمڕۆ سێ شەممە خۆی بە بنكەیەكی پۆلیسدا لەشاری سۆلۆ تەقاندەوە، بەو هۆیەشەوە خۆكوژەكە كوژراو كەسێكی دیكەش برینداربوو. بەپێی رۆیتەرز.

دەسەڵاتدارانی ئەندەنوسیا لەمانگی یەكی ئەمساڵدا ئاستی ئەمنی وڵاتەكەیان بەرزكردەوە، دوای ئەوەی رێكخراوی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە راگەیاند كە كرایە سەر جاكارتای پایتەخت كە بەهۆیەوە چوار كەس كوژران، لەگەڵ چوار هێرشبەردا.









خەندان-
Top