بلێر: دەرچوونی بەریتانیا لە یەكێتی ئەوروپا هەڵەی سەركردایەتی پارێزگاران بوو
رۆژی 23ی مانگی رابردوو لە بەریتانیا گشتپرسی لەبارەی مانەوە یان جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا بەڕێوەچوو، لە ئەنجامیشدا 52% بەریتانییەکان دەنگیان بە جیابوونەوە دا.
دەربارەی ئەنجامی گشتپرسییەکە و ئەگەری ئەنجامدانەوەی گشتپرسییەکی نوێ لەسەر هەمان پرس، تۆنی بلێر، سەرۆكوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا رایگەیاند "ئەوەی من نیگەران دەکات ئەوەیە شتێكی نامۆ لەکۆی گشتی گشتپرسییەکە هەیە، ئەویش ئەوەی 52% دەنگیان بە دەرچوون دا، لەبەرامبەردا 48% دەنگیان بە مانەوە داوە".
بلێر رەخنەی لە پارتی پارێزگارانی بەریتانیا گرت و رایگەیاند، دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەرئەنجامی هەڵەی سەرکردایەتی ئەو پارتە بوو.
تۆنی بلێر گوتیشی "ناشێت ئێمە ئێرادەی گەلی بەریتانیا فەرامۆش بکەین" چونكە زۆرینە دەنگیان بە جیابوونەوە داوە.
وێڕای ئەوەی هەندێک ناوەندی بەریتانیا داوا دەکەن، بلێر سەرپەرشتی دانووستاندنی نێوان برۆکسل و لەندەن بکات، بەڵام بلێر رەتیدەکاتەوە ئەو ئەرکە لەئەستۆ بگرێت.
