واشنتۆن ئیدانەی تەقینەوەکەی بەغدای کرد
کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند " تەقینەوەکای بەغدا ئیدانە دەکەین و جەختدەکەینەوە لەوەی کە ئەو هێرشە وا لە واشنتۆن دەکات زیاتر سوربێت لەسەر بەرپەرچدانەوەی ڕێکخراوی داعش".
بە یاننامەکەی کۆشی سپی ئاماژەی بەوەشکردووە، بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی ەلی عێراق و حکومەتەکەی، هەولە هاوبەشەکانییان بەردەوام دەبێت بۆ لەناوبردنی داعش.
دوێنێ شەو لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژیدا لەناوچەی کەڕادەی بەغدا ٦٠ کەس کوژران و ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوون، هاوکات بەوبۆنەوەیە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق سێ ڕۆژ پرسەی گشتی ڕاگەیاند.
عەبادی بەڵینیشدا ئەنجامدەرانی تەقینەوەکەی کەڕادەی بەغدا ڕووبەڕووی دادگا بکاتەوە.
