فرۆشى چه‌كى ئه‌ڵمانى زیاد ده‌كات و عه‌ره‌ب باشترین كڕیارن
هه‌فته‌نامه‌ى "فیڵت ئه‌م زۆنتاگ"ى ئه‌ڵمانى له ژماره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه (3ى ته‌مووزى 2016) بڵاویكرده‌وه، به‌پشتبه‌ستن به راپۆرته‌كانى هه‌نارده‌ى چه‌كى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ئابوورى فیدڕاڵ، له ماوه‌ى ساڵى 2015ـه‌دا، به به‌هاى 7.86 ملیار یۆرۆ چه‌ك فرۆشراوه.
هه‌فته‌نامه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، كه له ساڵى 2014ـه‌دا ته‌نها به به‌هاى 3.97 ملیار یۆرۆ چه‌ك فرۆشراوه، به‌ڵام له ساڵى 2013 به به‌هاى 5.85 ملیار یۆرۆ چه‌ك فرۆشراوه.
ئه‌وه‌ش ده‌خرێته‌ڕوو، كه پێشتر زیگمار گابرێل، وه‌زیری ئابوورى فیدڕاڵى ئه‌ڵمانیا، له شوباتى رابردوو رایگه‌یاند :" به پێی داتا سه‌ره‌تاییه‌كان، به به‌هاى 7.86 ملیار یۆرۆ چه‌ك فرۆشراوه". به‌ڵام وه‌ك هه‌فته‌نامه‌كه رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌و بڕه زیاتر فرۆشراوه كه وه‌زیره‌كه ئاماژه‌ى پێداوه.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، چه‌ند هۆكارێك هه‌ن بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى فرۆشى چه‌كى ئه‌ڵمانى، له‌وانه‌ش فرۆشتنى چوار فڕۆكه كه سووته‌مه‌نى به فڕۆكه‌ى دیكه ده‌ده‌ن، كه به به‌هاى 1.1 ملیار یۆرۆ له‌ساڵى 2015 به به‌ریتانیا فرۆشراوه، هه‌روه‌ها ره‌زامه‌ندى دراوه به هه‌نارده‌كردنى تانك و مووشه‌كهاوێژى هاوتزرى ئۆتۆماتیكی له‌گه‌ڵ ته‌قه‌مه‌نى و ئۆتۆمبیلی پاسه‌وانى به قه‌ته‌ر كه كۆى به‌هاكه‌ى 1.6 ملیار یۆرۆ بووه.
باسنيوز
