وەزیری ناوخۆى ئیسرائیل: فەیسبوک دڕندەیە
گیلاد ئێردان، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل وتیشی، زوکەر بێرگ بەرپرسیاری سیاسەتەکانی فەیسبوکە و داوای لە خەڵکی ئیسرائیلیکرد چاودێری پلاتفۆرمی فەیسبوک بکەن کە بەهۆیەوە ملیاران دۆلاریان قازانجکردووە.
ئێردان لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵی ٢ وتی " لە ئەمڕۆدا فەیسبووک شۆڕشێکی گەورە و بێوێنەی بەسەر جیهاندا کردووە، بەڵام بەداخەوە لەدوای سەرهەڵدانی داعش و لێشاوی تیرۆرستانەوە فەیسبووک بووەتە دڕندە".
هەروەها وتیشی "سڕینەوەی پۆستەکانی هەژمارەکانی فەیسبووک مەرجی زۆر قورسی بۆ داندراوە".
وتەبێژی کۆمپانیای فەیسبول لە ئیسرائیل وەڵامی وتەکانی ئێردانی نەدایەوە.
پێشتر حکومەتی ئیسرایتل ڕایگەیاندووە، میدیاکانی فەڵەستین و کێشە تایبەتیەکانیان لە ماڵەوە پاڵنەرێکی گەورەبووە بەتایبەتی بۆ مێردمنداڵەکان کە هێرش ئەنجامبدەن.
لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە فەڵەستین ٣٢ کەسی ئیسرائیلیان کوشتووە و دوو هاوڵاتی ئیسرائیلیشیان لە ئەمریکا کوشتووەو لەسەر شەقامەکان هێرشدەکەنە سەر ئیسرائیلیەکان، هاوکات پۆلیسی ئیسرائیل زیاتر لە ٢٠١ کەسی فەڵەستینیان لەو وادەیەدا کوشتووە کە بەوتەی ئیسرائیل ١٣٧ کەس لەو ژمارەیە هێرشبەربوون و ئەوانی دیکە لە خۆپیشاندان و شەڕ و ئاڵۆزیەکاندا کوژراون.
