تورکیا 40 هەزار کۆماندۆ رەوانەی باکووری کوردستان دەکات
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا، 7 هه‌زار و 800 پۆلیسی كۆماندۆی هه‌یه كه به POH ناسراون و خاوه‌ن ئه‌زموونێكی زۆرن له شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵان له دژی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له ناوچه قه‌ده‌خه‌كراوه‌كانی باكووری كوردستان، سەرەڕای ئەمە له 3 مانگی كۆتایی ساڵی 2015 دا 5 هه‌زار كۆماندۆ لهمهشقدان و چاوه‌ڕوانده‌كرێت كۆتایی ئه‌م مانگه مه‌شقه‌كانیان كۆتایی پێبێت.
به‌مشێوه‌یه ژماره‌یان ده‌گاته 12 هه‌زار و 800 كۆماندۆی ئاماده بۆ شه‌ڕ. هه‌روه‌ها مه‌شقی سه‌ربازی بۆ 4 هه‌زار و 200 كۆماندۆی نوێ ده‌ستیپێكرد و تاوەكو كۆتایی ساڵ ژماره‌یان ده‌گاته 20 هه‌زار پۆلیسی كۆماندۆی ئاماده.
وه‌زاره‌تی به‌رگری 13 هه‌زار و 500 جه‌ندرمه‌ی كۆماندۆی هه‌یه كه به JOH ناسراون و ئه‌وانیش رۆڵێكی باڵایان هه‌بووه و ساڵانێكی زۆر ئه‌زموونی شه‌ڕكردنیان هه‌یه له باكووری كوردستان، هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا 4 هه‌زار كادیری دیكه‌یان بۆ مه‌شقپێكردن وه‌رگرت و ژماره‌ی كرده‌ییان ده‌گاته 17 هه‌زار و 500 كۆماندۆ و، تاوەكو كۆتایی ساڵ ژماره‌یان ده‌گاته 20 هه‌زار جه‌ندرمه‌ی كۆماندۆی ئاماده و بۆ ساڵی 2017 ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
به‌پێی پڕۆژه هاوبه‌شه‌كه، ئه‌م هێزانه‌ی كۆماندۆی هه‌ردوو وه‌زاره‌ته‌كه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی جێگیر ره‌وانه‌ی باكووری كوردستان ده‌كرێن، له بری هێزی تایبه‌تی "كۆماندۆی بێرییه سووره‌كان" كه بۆ ئۆپه‌راسیۆنه سه‌خته‌كان به‌كارده‌هاتن، ده‌خرێنه به‌ره‌كانی شه‌ڕكردن بۆ ئه‌وه‌ی چیدی زیان به بێرییه سووره‌كان نهگهیێندرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، تاوەكو كۆتاییهاتنی سه‌رجه‌م مه‌شقه‌كان و ته‌واوبوونی پڕۆژه هاوبه‌شه‌كه، چه‌كی جۆری MK-19 و چه‌كی نیشانشكێنی جۆری 40 ملم ده‌كڕدرێت و تایبه‌ت بۆ ئه‌م هێزانه دابین ده‌كرێت، ئەم چەكە كاریگه‌ری زۆر به‌هێزی له شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵاندا هه‌یه.
له باكووری كوردستان، شارۆچكه‌ی لیجێ له ئامه‌د، نسێبین له مێردین، سه‌نته‌ری شاری شرنا‌خ، ناوچه سه‌رسه‌خته‌كانی جۆڵه‌مێرگ و ناوچه سنوورییه‌كانی وه‌ك شارۆچكه‌ی سلۆپی و گه‌ڤه‌ر و فارقین و هێزه‌خ له‌چوارچێوه‌ی ناوچه قهدهخهكراوهكاندا ماونه‌ته‌وه.
