له له‌نده‌ن دژى ده‌رچوونى بريتانيا له يه‌كێتى ئه‌وروپا خۆپيشاندان ئه‌نجامدرا
خۆپيشانده‌ران روويان له به‌رده‌م په‌رله‌مان كرد و له ماوه‌ى يه‌ك هه‌فته‌دا دووه‌م خۆپيشاندانيان بوو كه دژى ئه‌نجامى ريفراندۆمه‌كه‌ى بريتانيا ئه‌نجامياندا.
رۆژى 23ى حوزه‌يرانى رابردوو، له بريتانيا راپرسيه‌ك ئه‌نجامدرا بۆ ده‌ستنيشانكردنى چاره‌نووسى بريتانيا له‌گه‌ڵ يه‌كێتى ئه‌وروپا و له ئه‌نجامى راپرسييهكهدا ده‌ركه‌وت زۆرينه‌ى بريتانييه‌كان دژى ئه‌وه‌ن له‌گه‌ڵ يه‌كێتى ئه‌وروپا بمێننه‌وه و داواى جيابوونهوهيان كرد.
