دوو سەربازی توركیا لە ئامەد كوژران

دوو سەربازی توركیا لە ئامەد كوژران
دوو سەربازی سەر بە سوپای توركیا لە شارۆچکەی لجێ لە دیاربەکر لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا کوژران.

ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی توركی بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی شارۆچکەی لجێ رووبەڕووبوونەوەی چڕ روودەدەن و لەئەنجامی هێرشی پەکەکە سەربازێک کوژراو دانەیەکی تریش بە سەختی برینداربووە، دوای ئەوەی سەربازە بریندارەكە بە هەلیکۆپتەر رەوانەی نەخۆشخانەی بینگۆل کراوە، گیانی لەدەستدا.

ئۆپەراسیۆنەکانی شارۆچکەی لجێ لە ئامەد کە لە ٢٢ی حوزەیرانەوە دەستی پێکردووەو تائێستا بەردەوامە.

هاوكات، بە پێی رۆژنامەی میللیەت-ی توركی، ئەمشەو گەریلاكانی پەكەكە لە گوندی گودوملو سەر بە پارێزگای موش لە باكوری كوردستان خاڵی پشكنینیان داناوەو پێنج ئوتومبێل و شۆفڵی سەربازیان سوتاندووە كە سەرقاڵی دروستكردنی رێگای سەربازی بوون و حەوت شۆفێریشیان دەستبەسەركردووە.

پاشان سوپای توركیا لە دژی گەریلاكانی پەكەكە دەستی بە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی كردووە.

هەر ئەمشەو لە ناوچەی (یالنجا) سەر بە شارۆچەكی (گورپنار) لە پارێزگای وان، گەریلاكانی پەكەكە هێرشیان كردە سەر كۆمپانیایەكی رێگاوبان سەر بە حكومەتی توركیا كە رێگای سەربازی بۆ سوپای توركیا دروست دەكەن و لە ئەنجامدا سێ ئوتومبێلی حكومی سوتێنران و 25 كارمەندانی ئەو كۆمپانیایە دەستبەسەركران.
Top