فه‌رمانده باڵاكه‌ی ئه‌مریكا دوای رۆژئاوای كوردستان ده‌چێته ئه‌نقه‌ره
به‌پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی یه‌نی شه‌فه‌ق -به‌نزیك له‌ئه‌ردۆغان داده‌نرێت- دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كۆبانی‌و چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كه یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل(یه‌په‌گه) به‌شێكن لێی، ژه‌نراڵ جۆزێف ڤۆتێڵ باڵاترین فه‌رمانده‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شێوه‌یه‌كی"سوپرایز" گه‌یشتووه‌ته ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا.
ڤۆتێڵ شه‌وی رابردوو گه‌یشتووه‌ته ئه‌نقه‌ره‌و نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیای كردووه‌و له‌گه‌ڵ یه‌شار گوله‌ر فه‌رمانده‌ی دووه‌می سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان كوبووهتهوهو چاوه‌ڕێده‌كرێت دواتر له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ش كۆببێته‌وه.
هاوكات به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی حورییه‌تی توركی، ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌ی ڤۆتێڵ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی توركیا تایبه‌ته به ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شاری ره‌ققه‌ی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی داعش.
حوڕییه‌ت ده‌ڵێت به‌پێی ئه‌و زانیارییه له‌سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ستی كه‌وتووه"پشتیوانیكردن له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ره‌ققه له ئه‌جێندای ئه‌نقه‌ره‌دا نییه".
سه‌ردانه‌كه‌ی ژه‌نراڵ ڤۆتێڵ بۆ توركیا دوای ئه‌وه‌دێت كه شه‌ممه‌ی رابردوو بهنهێنێو به‌یاوه‌ریی چه‌ند رۆژنامه‌نووسێك سه‌ردانی رۆژئاوای كوردستانی كرد‌و ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكییانه‌ی به‌سه‌ر كرده‌وه كه مه‌شق به شه‌ڕڤانانی كورد‌و گروپه‌كانی دیكه‌ی سوریا ده‌كه‌ن.
له‌وكاته‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ساڵی 2014وه هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازیی خۆی له‌دژی داعش ده‌ستپێكردووه، ڤۆتێڵ یه‌كه‌مین فه‌رمانده‌ی باڵای سه‌ربازیی ئه‌مریكایه كه سه‌ردانی سوریا بكات.
له‌پاڵ گفتوگۆی زیادكردنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ هێزه كوردییه‌كان‌و چه‌كدارانی گروپه‌كانی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆنی سوریا، ئاماده‌كارییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شاری ره‌ققه -له 2014وه له‌ژێر ده‌ستی داعشدایه‌و به پایته‌ختی ئه‌و رێكخراوه داده‌نرێت له‌سوریا- ته‌وه‌رێكی سه‌ره‌كیی كۆبوونه‌وه‌كانی ڤۆتێڵ بووه له‌رۆژئاوای كوردستان.
خه‌ندان
