"پێدهچێ رووسیا ئهو خهڵكهی له سووریادا كوشتبێ"
لە راپۆرتەکەی بی بی سی دا هاتووە چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە سووریادا رایانگەیاندوە کە هێرشەکە بۆ سەر ماڵ و ناوچەیەکی بازار ئەنجام دراوە، زیاتر لە ٤۳ کەس کوژراون و نزیکەی ۱۷٠ کەسی دیکەیش برینداربوون، تیمەکانی فریاکەوتن تائێستایش قوربانیان لەژێر بالەخانە رووخاوەکاندا دێننە دەرەوە.
ئەگەرچی رووسیا پشتڕاستی نەکردووهتەوە کە ئەوان ئەو هێرشەیان ئەنجامدابێ، بەڵام چالاکوانانی ناوچەکە دەڵێن رووسیا ئۆپۆزسیۆنی سووریا دهكوتێ نهوهك داعش.
ئیدلیب دووەم پارێزگای سووریا بوو لەدوای ڕەققە لەماوەی پێکدادانەکانی سووریادا کەوتە ژێر دەستی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن. شەڕی سووریا کە پێدەنێتە پێنجەم ساڵییەوە، تا ئێستا زیاتر لە ۲٥٠ هەزار کەس کوژراون و بە ملیۆنان خەڵکیش ئاوارە بوون.
