تورکیا بنکەیەکی سەربازی لە قەتەر دەکاتەوە

 تورکیا بنکەیەکی سەربازی لە قەتەر دەکاتەوە
باڵیۆزی تورکیا لە قەتەر رایگەیاند، وڵاتەکەی بنکەیەکی سەربازی لە قەتەر دەکاتەوە، كە ئامانج هەماهەنگیی نێوان هەردووڵاتە لە رووبەڕووبوونەوەی دووژمنە هاوبەشەکان.

رۆژى چوارشەممە 16-12-2015 ئەحمەد دیمیرۆک، باڵیۆزی تورکیا لە قەتەر رایگەیاند "سێ هەزار سەربازی سەر بە هێزەکانی پیادە و یەکەکانی هێزی ئاسمانی و دەریایی لە بنکە سەربازییەکەدا دەمێننەوە، کە یەکەم بنکەی سەربازی تورکیايە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا".

ئەحمەد دیمیرۆک ئاماژەی بەوەشكرد، بنکەکە لە چەند رووێکەوە سوودی دەبێت و، لە بنچینەشدا دەبێتە بنکەیەکی راهێنانی هاوبەش.

گوتیشی "بەهەمان شێوە قەتەریش تاوتوێى درووستکردنی بنکەیەک لە تورکیا دەکات".

لە قەتەر جگە لەو بنکە سەربازییەی تورکیا، گەورەترین بنکەی ئاسمانی ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.









رووداو
Top